تكایە هەندێك شەحنم بۆ بەڕێ بكە!
ئەو كاتانەی كە نیازت هەیە بە مۆبایلەكەت پەیوەندی بەیەكێكەوە بكەی، بەڵام دەبینی مۆبایلەكەت هیچ باڵانسێكت بۆ قسەكردن نییە. ئەگەر شوێنەكەت كارتی پڕكردنەوەی باڵانسی لێنەبوو ناچاری داوا لەكەسێك بكەی كە یارمەتیت بدات.. ئەی ئەگەر مۆبایلەكەت بەتەواوی شەحنی دابەزی و هیچ ئامرازێكی شەحنكردنەوەش لە گۆڕێدا نەبوو، ئەوكات چ دەكەی.. ئەویش بەهۆی تەكنەلۆژیای نوێوە ئەركەكە ئاسانە، بەهۆی كێبڵی powerMe بە ئاسانی دەتوانی شەحن بۆ گشت ئامێرێك بنیری. تەنانەت دەتوانی بەهۆی ئەو كێبڵەوە دوو شەحن لە دوو سیستەمی لێك جیا وەك ئەندرۆید و ئایفۆنیش بەڕێ بكەی.. هەرچەندە كێبڵەكە هەتا ئێستا بە فرەیی نەكەوتۆتەوە بازاڕەوە بەڵام لەداهاتوویەكی نوێدا لە بازاڕ دەبیندرێ و ئەمەش دەبێتە گۆڕانكارییەكی نوێ لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا.
