هەوای پاك لە هەموو شوێنێ
ژینگە بەتایبەتی ژینگەی شارە گەورەكان هەتا دێت لە هەوای پاك دادەماڵرێت، ئیدی كێشە هەر دەستنەكەوتنی ئاوی پاك نییە بەڵكو هەوای پاكیش بۆ هەڵمژین گرفتی سەرەكییە.. هەر مرۆڤێك لە رۆژدا زیاتر لە 25 هەزار جار هەناسە دەدات و هەناسە هەڵدەمژێ و ناپاكی هەوا زیانێكی زۆر بە سیستەمی هەناسەدان دەدات..
ئەم ئامێرە بچووكەی كە دەیبینن بە iBreathe ناسراوە، ئەركی ئامێرەكە ئەوەیە كە وردبینی و راپۆرت بۆ مۆبایل و پرۆگرامێكی تایبەت بنێری سەبارەت بە هەوای ژینگە. بەهۆی ئەو زانیارییانەوە بەكارهێنەر دەتوانێ گۆڕانكاری لە ژینگەكەی دا بدات و زانیاری لەبارەی ژینگەكەیەوە بزانێ. جگە لە بەخشینی زانیاری لەبارەی هەواوە، خودی ئامێرەكە هەتا 20 مەتر دەوروبەری خۆی دەتوانێ باكتریا و مادە زیانبەخشەكان دوور دەكاتەوە.
