تەبلێتێك تایبەت بە یاری ئەلكترۆنی
زۆربەی ئامێرە دیجیتالییە ئەلكترۆنییەكان وەك كۆمپیوتەر، لاپتۆپ، تەبلێت.. یاری ئەلكترۆنیان پێدەكرێت، بەڵام ئەوانەی باسیان كران تەنیا و تەنیا تایبەت بە یاری كردن نین و ئەركی دیكەشیان پێ ئەنجام دەدرێت.. هەرچەندە لەو ئامێرانەی ئاماژەمان پێدان هەیە كۆمپانیای بەرهەمهێن تایبەت بە یاری دروستی دەكات.
كۆمپانیای nvidida لەم ماوەیەدا تەبلێتێكی تایبەت بە گەیمی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری K1 ناسراوە. تەبلێتەكە 16 گیگابایتە و سیستەمی وای-فای هەیە. تەبلێتەكە دەكرێت وەك سێرڤێرێك سوودی لێوەربگیردرێت. چونكە لەگەڵ سیستەمی سترێمی nvidia پەیوەند دەدرێت و بە ئاسانی گەمە قورسەكان دەكاتەوە. خێرایی تەبلێتەكە 2.2 گیگاهێرتزە و شاشەكەی 8 ئینجە، كیبۆرد و قەڵەمێكی تایبەتیشی لەگەڵدایە، جگە لەوەش دەستەی گەیم واتە جویستیكی لەگەڵدایە.
