سپرایەكی هۆشمەند خۆی نیگار دەكێشێ
لەسەر دیوارەكان یان تاوەرە بەرزەكان ریكلام بۆ شتێك دەكرێت، بۆ نووسین و ریكلام كردن لە سەر دیوار و شوێنی بەرز خۆشنووسێك یان نیگاركێشێك بە فلچە یان سپرای تایبەت خەتەكە دەنووسێت یان نیگارەكە دەكێشێتەوە، ئەوەی دەستی نیگاركێشانی نییە ناتوانێت وێنەیەكی جوان لەسەر دیوار بكێشێتەوە.. سپرایەكی هۆشمەند بەم دوایانە بەناوی sprayprinter بەرهەم هاتووە كە بە سوودوەرگرتن لەو سپرایە هەر ئەوەندە بەسە لەسەر مۆبایلەكەت ئەو وێنەیەی كە مەبەستتە بۆی دیاری بكەی، ئیدی سپراكە لە بەرامبەر دیوار رابگرە بە كامێرایەك كەلەسەر سپراكە هەیە بەشێوەی ئۆتۆماتیك ئەو وێنەیەی كە مەبەستتە دەیكێشێتەوە.. بەهۆی ئەم سپرایەوە هەموو كەس خەتخۆش یان نیگاركێشە..
