ئەڵقەیەكی زیرەك بۆ كۆنترۆڵی ئامێرەكان

ئەڵقەیەكی زیرەك بۆ كۆنترۆڵی ئامێرەكان
ئەڵقەیەكی زیرەك بۆ كۆنترۆڵی ئامێرەكان
  كاتژمێرەكان بەرەو هۆشمەندی و زیرەكی رۆیشتون، وردە وردە ئامێرەكانی دیكەش بەرەو زیرەكی دەڕۆن بۆ نموونەی ئەنگوستیلەی هۆشمەند! پێشووتریش باسی ئەڵقەی هۆشمەندنمان كردبوو و هەواڵمان لەسەر بڵاوكردبۆوە.. دیارە گوستیلە هۆشمەندەكان زیاتر دەبن بۆ نموونە ئەنگوستیلەی هۆشمەندی neyya كە بەهۆیەوە دەتوانی كۆنترۆڵی مۆسیقی سەر مۆبایلەكەت بكەی یا بە كامێراكەت وێنە بگری. ئەگەر كورتەپەیام یان پەیوەندییەكت بۆ هات ئەڵقەكە لە پەنجەتدا دەلەرێتەوە، هەر لەرینەوەیەكیش مانای تایبەتی خۆی هەیە. ئەلقەكە لە مادەیەكی گرانبایی دروستكراوە و بە زێڕ رووپۆش كراوە لەگەڵ سیستەمەكانی ویندۆز و ئەندرۆید و ios دەگونجێت.
 
Top