تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بۆ كتێب خوێندنەوە
تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە جیهانی مەجازیدا زۆر بوونە، هەرچەندە تا ئێستا فەیسبووك لە ریزی یەكەمدایە، بەڵام فەیسبووك و تۆڕەكانی دیكە هەموویان گشتگیرن و تایبەت نین، بەڵام سایتی goodreads.com تۆڕێكی كۆمەڵایەتییە و تایبەتە بە كتێب و كتێب خوێندنەوە. لەو وێب سایتەدا بە ملیۆنان كتێبی بە هەموو زمانەكانی جیهان تێدایە، لە نێو ئەو زمانەدا زمانی كوردیش هەیە. دەتوانی لەو سایتەدا كتێبێك بخوێنیەوە و بۆچوونی خۆتی لەسەر بنووسی و لەگەڵ دۆست و هاوڕێیانت موناقەشەی لەسەر بكەی..
