پاوەر پوینت گۆڕانكاری جیدی بەسەرداهات

پاوەر پوینت گۆڕانكاری جیدی بەسەرداهات
پاوەر پوینت گۆڕانكاری جیدی بەسەرداهات
 كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كە بەرهەمهێنەری زنجیرە پرۆگرامەكانی ئۆفیسە لە ڤێرژنی نوێی ئۆفێسدا واتە ئۆفێس 2016 گۆڕانكاری گەورەی بەسەر پرۆگرامی پاوەرپۆینتدا هێنا، بۆ بیرهێنانەوە پاوەر پۆینت لە ریزی یەكەمی ئەو پرۆگرامانە دێت كە بۆ نیشاندان و سلاید و كۆنفرانس و دروستكردنی فیلم بۆ داتاشۆ سوودی لێدەبیندرێ.. بەڵام بۆ سوود وەرگرتن لە پاوەر پۆینت دەبێت شارەزاییەكی تەواوت بەسەر پرۆگرامەكە و چۆنییەتی دروستكردنی سلایددا هەبێت، كۆمپانیای ناوبراو لە ڤێرژنە نوێیەكەدا دوو توانای گرنگ بە پرۆگرامەكە زیاد كراون كە بریتین لە PowerPoint designer و morph ئەم دوو ئامرازە دەتوانن زۆر هۆشمەندانە بە شێوەی ئۆتوماتیكی جوانترین سلاید دروست بكەن، ئیدی پێویست ناكات بەكارهێنەر خۆی زۆر بە دروستكردنی سلاید ماندوو بكا، چونكە سەدان دیزاینەری لە پێشدا ئامادەكراو لە پرۆگرامەكەدا هەیە، تەنیا ئەوەیە كە كلیك لەسەر دیزاینی مەبەستت بكەی ئیدی بە ئاسانی سلایدەكە دروست دەبێت. جگە لەو دوو تایبەتمەندییەی كە باسمان كردن چەندین ئیفێكتی سێ رەهەندی تێدایە كە تەنانەت دەكرێت لە نووسینەكانیشدا ئەنیمەیشنی جولەدار دروست بكرێت.
Top