لە داهاتوودا هەموو شاشەیەك دەبێتە كۆمپیوتەر
كۆمپانیای asus و گوگل پێكەوە ئامێرێكیان بەرهەم هێناوە كە بەقەد فلاش میمۆرییەك دەچێت، ئەم ئامێرە بە (chromebit) ناسراوە و لەهەر شاشەیەك بخرێت دەبێتە كۆمپیوتەرێكی تەواو. ئەگەر كیبۆرد و ماوس و بلوتوسێكی بۆ دابندرێ ئیدی گشت ئەركێك كە بە كۆمپیوتەر دەكرێت بەو ئامێرە بچووكەش دەكرێت كە سایزەكەی 10 (سم)ە و بەقەد فلاش میمۆرییەك دەبێت. بەهۆیەوە بە ئاسانی دەتوانی سایتەكان بكەیەوە، گەمە و یاری بكەی و لە پرۆگرامەكانی ئۆفیس سوود وەربگری.
