ئامێرێك بۆ نەهێشتنی تیشكە زيانبه‌خشه‌كان

ئامێرێك بۆ نەهێشتنی تیشكە زيانبه‌خشه‌كان
ئامێرێك بۆ نەهێشتنی تیشكە زيانبه‌خشه‌كان
  ئەو تیشكە شینانەی كە لە شاشەی تەلەڤزیۆن و مۆنیتۆری كۆمپیوتەرەكانەوە دەردەچن زیانێكی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن و یەكێك لە زیانەكان شێواندن و ئاڵۆز كردنی خەوی شەوانەیە، ئەو تیشكە شینانە تێكدەری هۆرمۆنی «میلاتوین»ن ئەم هۆرمۆنە ئەركی ئەوەیە كە خەو هەستان لە مرۆڤدا رێك بخات.
 ئامێری Drift TV ئامێرێكی بچووكە بەهۆی شوێنی HDMI و AV لە شاشەكان پەیوەند دەبێت، ئەگەر سیستەمەكە لەسەر حاڵەتی هۆشمەند داندرابێ كاتی خەو دیاری دەكا و كاتژمێرێك بەر لە نووستن تیشكە رووناكییەكان كەم دەكاتەوە، بەجۆرێك كە لە ماوەیەكی كەمدا رێژەی كەمكردنەوەكە دەگەیەنێتە 100% بەڵام ئەوكات فیلمەكە كوالیتی لە شاشەكەدا زۆر دێتە خوارێ، هەرچۆنێك بێت ئەگەر خەوێكی خۆشی دوور لەخەونی ئاڵۆزت دەوێت ئەو ئامێرە سوودێكی هەیە.
Top