نوێ بەڵام لە بەرگی كۆندا!
كۆمپانیای سامسۆنگ لەم ماوەیەدا مۆبایلێكی زیرەكی بەرهەم هێناوە كە هەمان ستایل و شێوازی مۆبایلە كلاسیكیەكانی خۆی هەیە، بەڵام سیستەم و تواناكانی نوێن.. مۆبایلی جۆری w2016 لە جۆری تاشۆیە واتە لە دوو بەش پێكهاتووە..دوو شاشەی هەیە. شاشەكانی 3.9 ئینجین. خێرایی 2.1 گێگاهێرتزە. رامەكەی سێ گێگابایتە و میمۆری خەزن كردنی 64 گێگابایتە و كامێراكەی سەرەكی 16 مێگاپیكسلە و كامێرای پێشەوەی 5 مێگاپیكسلە. سیستەمی ئەندرۆید 5.1ی لەسەرە.
