ئامێرێك بۆ رۆیشتنی بە كۆمەڵ لە شەودا
جار هەیە كۆمەڵێك دۆست و هاوڕێ رێك دەكەون كە بەهۆی سەرقاڵیان لە رۆژدا وەرزش و چالاكی جەستەیی لە شەودا ئەنجام بدەن، یان چەند كەسێك بە نیازن بۆ ماوەی چەند شەوێك لە گەشتدابن، دیارە هەموو شەوێكیش هەر مانگە شەو و رووناك نییە، بۆ ئەوەی كە ئەوانە لەیەكتر ون نەبن، ئامێرێكی بچووك كە لە راستیدا گلۆپێكی رەنگاورەنگە بەرهەمهاتووە، كە بە id4 ناسراوە، ئەم ئامێرە بچووكە وەك بازنەیەك لە قۆڵ، یا پشت یا پێڵاو دەبەسترێت بەهۆی ئەوەوە هەم لێك ون نابن، هەم ئەگەر ئۆتۆمبێلیشك هات لە دوورەوە دەیان بینی و تووشی مەترسیان ناكات، بازنە رەنگاورەنگەكە نەك بۆ پیادە بەڵكو بۆ ئەوانەی پایسكل سواریش دەكەن سوودی هەیە. گلۆپەكە وزەكەی لە دوو باتری بچووك بەدەست دێنێ و هەتا 100 كاتژمێریش شەحنی دانابەزێت.
