شۆڕشێكی دیجیتالی لە شەحنكردنەوەی باتریدا
زانایانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ لەمێژە لە هەوڵدان كە كارێك بكەن خێراییەكی زۆر ببەخشن بە شەحنكردنەوەی باتری ئامێرە ئەلكترۆنییەكان، بۆ شەحنكردنەوەی تەواوی مۆبایلێك واتە لە سفرەوە بۆ سەد لانی كەم نیوكاتژمێر دەخایەنێ... بەڵام كۆمپانیای huawei گۆڕانكارییەكی جیدی كە بە شۆڕشێك لە جیهانی دیجیتالیدا دەژمێردرێ لە شەحنكردنەوەی باتریدا پێكهێناوە، باترییەكی نوێی لە پیشانگای battery symposium خستەڕوو، دەتوانێت تا دە قات خێراتر باترییەكە شەحن ببێتەوە. لەو باترییە نوێیەدا تەنیا لە ماوەی 3 خولەك هەتا 5 خولەك باتری بەتەواوی شەحن دەبێتەوە.. دیارە بەپێی گەورە و بچووكی باترییەكان ماوەی شەحنكردنەوەكە دەگۆڕێ، بەڵام هیچ باترییەك بۆ شەحنكردنەوە لە 5 خولەك زیاتر ناخایەنێ..
