داكێكی شەحنكردنەوە تایبەت بە كاتژمێری سمارت
كاتژمێرە هۆشمەندەكان هەرچەندە لەلای ئێمە زۆر گشتگیر نەبوونە، بەڵام پێدەچێت داهاتوو بۆ ئەوان بێت.. چونكە هەم بچوكن و هەم چەندین ئەرك ئەنجام دەدەن بۆیە رەنگە شوێنی مۆبایل بگرنەوە.
كۆمپانیای ئەپل كە لە پێشەنگی ئەو كۆمپانیایانە دێت كە كاتژمیری زیرەكی بەرهەم هێنا، لەم ماوەیەشدا (داك)ێكی بۆ شەحنكردنەوە بەبێ وایەر تایبەت بەو كاتژمێرە بەرهەم هێناوە، بەهۆی ئەو ستاندەوە بەكارهێنەر دەتوانێت بەشێوەی وایەرلەیس كاتژمێرە شەحن بكاتەوە. جیاوازی شەحنكردنەوەی بێ وایەری ئەم ستاندە لەگەڵ شەحنكەرەوەكانی دیكە لەوەدایە لەم (داك)ەدا بەكارهێنەر دەتوانێت كاتژمێرەكە بەشێوەی nightstandیش شەحن بكاتەوە.
