هەر كۆمپیوتەرێك پێویستە ئەو پرۆگرامەی لەسەر بێت

هەر كۆمپیوتەرێك پێویستە ئەو پرۆگرامەی لەسەر بێت
هەر كۆمپیوتەرێك پێویستە ئەو پرۆگرامەی لەسەر بێت
  ئەو پرۆگرامەی لێرەدا دەیناسێنین رەنگە لە سەر كۆمپیوتەری هیچ كام لە خوێنەرانی بەڕێز نەبێت ئەگەرچی پێویست دەكات هەموو كۆمپیوتەرێك كە كارو ئەركی بە پرێنت و چاپكردنە ئەو پرۆگرامەی لەسەر بێت، پرۆگرامی priprinter تایبەتە بە پرێنت كردن، جگە لەو توانا زۆرانەی كە ئاماژەیان پێدەكەین دەتوانێت تێچووی حیبرێكی زۆر بۆ بەكارهێنەرەكەی بگێڕێتەوە. بەهۆی پرۆگرامی ناوبراو دەتوانی بەرلە چاپكردن بابەتەكە بە شێوەی سێ رەهەندی ببینی، پاش دابەزاندنی پرۆگرامەكە درایڤێك دادەبەزێت. ئێوە دەتوانن كرداری جۆربەجۆری وەك، دەستكاری كردنی دەق، گۆڕینی فۆنت، گەورە و بچووكردنەوەی لاپەڕە، سڕینەوەی شوێنی بەتاڵ، دیاریكردنی پەراوێزەكان...تاد. لە پرۆگرامەكە راستەوخۆ دەتوانی فایلەكان بكەی بە PDF و هەروەها فایلی JPG. دەتوانی وێنەیەك بە چەندین سایز چاپ بكەی...
Top