مۆبایل دەبێتە تەرازووی زێڕنگەری
مۆبایل شوێنی كاتژمێر و ریكۆردەر و كامێرا و چرا لایت و..تادی گرتۆتەوە، لە داهاتوودا رەنگە شوێنی زۆر ئامێری دیكەش بگرێتەوە.. هەروەك دەبینن لە زۆر بواری پزیشكیدا كاری پێدەكرێت و بۆ پیوانەی كالۆری و ژماردنی هەنگاوەكان لەبواری وەرزشیشدا سوودی لێدەبیندرێ..لە نوێترین تەكنەلۆژیادا كە بە تەكنەلۆژیای Touch 3D بەناوبانگە و لە مۆبایلی ئایفۆن شەش و لە یەكێك لە مۆبایلەكانی هواویدا خراوەتەڕوو بەهۆیەوە مۆبایل ئەو تەنەی كە بەری دەكەوێ دەزانێ زەختەكەی چەندە، ئەپلكەیشنی plum-om-meter كە بۆ ئەم مەبەستە ئامادە كراوە بەراوردی قورسایی دوو شت دەكات، بەڵام شتی بچووك وەك دوو سێو... هەربۆیە چاوەڕوانی دەكرێت ئەم تەكنەلۆژیە لەداهاتوودا لەبری تەرازوو بۆ كێشی بچووك سوودی لێببیندرێ و بە مووش هەڵەی تێدا نەبێت.. بۆ نمووونە بۆ كاری زێرنگەری كە پێویستی بە وردبینییەكی زۆر هەیە.
