پارەی تێبخە چیرۆكت دەداتێ

پارەی تێبخە چیرۆكت دەداتێ
پارەی تێبخە چیرۆكت دەداتێ
 
 مۆبایلە هۆشمەندەكان، تەبلێت و كۆمپیوتەرەكان و لەم دواییەش كاتژمێرە سمارتەكان بوونە بەشێك لە ژیانی دیجیتالی ئێمە.. ئیدی لەمەولا كەم كەس كاتی خۆی بە خوێندنەوەی كتێب بەتایبەتی ئەگەر چیرۆك و رۆمان بێت تەرخان دەكات. بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسانی شاری گرۆنۆبلی فەرەەنسە بڕیاریاندا چەند ئامێرێك لە شاردا دامەزرێنن تاكو جارێكی دیكە هانی خەڵك بدەن بۆ چیرۆك خوێندنەوە. ئامانجی سەرەكی ئامێرەكە هاندانی خەڵكە بۆ خوێندنەوە. شێوازی كاركردنی ئامێرەكەش بەم جۆرەیە لەسەرەتادا پارەیەكی ئاسن دەخەیە ناوی و پاشان یەكێك لە سێ فەرمان كەلەسەر شاشەی ئامێرەكەیە دادەگری، فەرمانەكانیش درێژی و كورتی چیرۆكەكە نیشان دەدەن. دوای ئەوە ئامێرەكە كورتە چیرۆكێكی لە گۆترە لەسەر كاغەزێك چاپ دەكات و پێشكەشی دەكات.
Top