كۆنتڕۆڵێكی جۆكەر
زۆربەی ئامێرە كارەباییەكانی ماڵەوە ریمۆت كۆنترۆڵی تایبەت بەخۆیان هەیە وەك تەلەڤزیۆن، سپیلیت، سەتەلایت، گلۆپ...تاد. رەنگە ئارەزوو بكەی لەبری ئەو هەموو ریمۆت كۆنترۆڵانە یەك ریمۆت كۆنترۆڵ هەبێ، پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ ئەم ئامانجەیان هێناوەتە دی، ریمۆت كۆنتڕۆڵی جۆری B.Oneیان بەرهەم هێناوە، لەرێگای ئەوەوە زۆر ستاندەری پەیوەندی وەك بلوتوس، وای-فای، DLNA ..تاد دەتوانی بە ئامێرەكانی دیكەوە پەیوەند بدرێت. ریمۆت كۆنتڕۆڵەكە لەگەڵ گشت ئامێرەكانی ماڵەوە دەگونجێت، تەنانەت لەگەڵ تەلەڤزیۆنە كۆن و كلاسیكییەكانیش. پرۆگرامێكی تایبەتیش هەیە كە زانیارییەكان بۆسەر مۆبایل دەگوازێتەوە و بەجۆرێك دەكرێت لە مەودایەكی دورەوەش ئامێرەكانی ماڵەوە كۆنتڕۆڵ بكەی.
