پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی درایڤەكان
درایڤەكان ئەوەی كە بە زمانی بازاڕی پێی دەگرێت (تەعریف)ەكان، لە كۆمپیوتەردا رۆڵێكی گرنگ دەبینن، لە راستیدا بێ ناسینی درایڤەكان ناكرێت سوود لە ئامێرەكانی دیكە وەربگری، بۆ نموونە هەتا كۆمپیوتەرێك پرینتەرێك نەناسی و بۆی تەعریف نەكرێت ناتوانی هیچ كارێك بكەی و لاپەڕەیەكیش پرێنت بكەی.. پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان رێكخستنی درایڤەرەكانە، یەكێك لەوانە Auslogics driver updater ە، كە بە ئاسانی رێكخستنی درایڤەرەكانە و ئەو هەلە بۆ بەكارهێنەران دەڕەخسێنێ تا توانای دابەزاندن و دانانی درایڤەرەكان بە ئاسانی ئەنجام بدات. نوێكردنەوەی درایڤەرەكان، ناسینی درایڤەرە چالاكەكان یا دانەبەزێندراوەكان و چەندین تایبەتمەندی دیكە لەو پرۆگرامە بچووكەدا كۆكراونەتەوە.
