نەوەی نوێی كاتـژمێری وەرزشی

نەوەی نوێی كاتـژمێری وەرزشی
نەوەی نوێی كاتـژمێری وەرزشی
 
 كاتژمێرە سمارتەكان لە پەرەسەندندان، بەشێك لە توانایی كاتژمێرە سمارتەكان هاندانەی بەكارهێنەرەكەیانە بۆ وەرزش و لەشێكی رێكی دوور لە كێشی زیاد.. بەڵام هەندێكیان هەر تایبەت بە وەرزش و وەرزشكارانن، وەك كاتژمێرەكانی forerunner.. ئەم كاتژمێرانە دەتوانن زانیاری پەیوەندیدار بە رێژەی چالاكی وەزرشی و ئامادەبوونی وەرزشكار لە بارەی جەستەییەوە بەتایبەتی ئەوانەی وەرزشی ماراسۆن دەكەن لەخۆیدا خەزن بكات. كاتژمێرەكانی forerunner مۆدێلەكانی 230, 235, 630 هەموویان سیستەمی GPS یان تێدایە، بەهۆیەوە دەتوانرێت رێژەی مەودای رۆیشتووی بەكارهێنەرەكەی بپێوێ و رێژەی هەنگاوەكان، كالۆری سووتێندراو، جگەلەوەش ئەو ماوەیەی كە بەكارهێنەرەكەی خەوتووە بزانێت و دەتوانن تا مەودای 50 مەتر لە قوڵایی ئاودا كێشەیان بۆ نەیەتە پێش لە هەمووی گرنگتر پێوانی لێدانی دڵی تێدایە نەك هەر ئەوە بەڵكو سیستەمی ANT + ی تێدایە كە بەهۆیەوە دەزانرێت، رێژەی ئوكسیژینی هەركەسێك دیاری بكات.
Top