رۆبۆتێكی منداڵانەی هەستیار بە رەنگەكان

رۆبۆتێكی منداڵانەی هەستیار بە رەنگەكان
رۆبۆتێكی منداڵانەی هەستیار بە رەنگەكان
 
 سەردەمی دیجیتالی ئەوەندە بە خێرایی هاتەپێش كە منداڵانیش جیهانی خۆیاندا تێدا لێ ون بوو، ئیدی چالاكی جەستەیی منداڵان كەم بۆوە و تەبلێت و لاپتوپ و پلەی ستەیشن و..تاد شوێنی یاری ناوچەییە و لەمێژینییەكانی گرتەوە.. جیهانی بینی منداڵان بەتەواوی گۆڕا!! كاریگەری ئەو شەپۆلە ئەرێنی بێت یان نەرینی ئەوە پسپۆرانن دەبێ وەڵام بدەنەوە.. لەم ماوەیەدا رۆبۆتیش كە پێشووتر هەر بۆ گەورەكان بوو كەوتە ناو جیهانی منداڵانەوە، ozbat یەكێكە لەو رۆبۆتانە تایبەتە بەمنداڵان و هەستیارە بە رەنگەكان.. كەسێكی شارەزا لە بواری تەكنەلۆژیای نوێدا بەناوی (نادر حەمدا) هەستی بەوە دەكرد كە دوو كچەكەی زیاتر بە تەبلێت و مۆبایل گەمەی دەكەن بۆیە بیرۆكەی رۆبۆتێكی هاتە مێشكەوە كە لەو جیهانە گۆشەگیریەیان دووربخاتەوە.. (ئۆزبات) رۆبۆتێكی بچووكە بەقەد تۆپێك هەروەك لە وێنەكەدا دیارە، هەر رەنگێك بیبینێ جۆرە جۆڵەیەكی لە ئاستیدا دەكات، بۆ نموونە لە ئاست رەنگی سووردا سەما دەكات، بۆ رەنگی رەش دەوستێ، رەنگی سپی بەسەریدا پاز دەدا...تاد بەكارهێنەر دەتوانی جوڵەكان بۆ رۆبۆتەكە دیاری بكات. بەسەر هەموو رەنگێكیشدا دەڕوات، فەرشی ماڵەوە بێت یان دەفتەری وێنەكێشانی منداڵان، یان رەنگی سەر تەبلێت و مۆبایل..
Top