گلاسی هۆشمەند دەتوانی گەرمی قاوە وەك خۆی بێڵێتەوە

گلاسی هۆشمەند دەتوانی گەرمی قاوە وەك خۆی بێڵێتەوە
گلاسی هۆشمەند دەتوانی گەرمی قاوە وەك خۆی بێڵێتەوە
 
 لە ژووری كارەكەت یا لە ماڵەوەت دانیشتووی، قاوە یان چاییان بۆ هێناوی بەڵام لەبەر كارێك یان قسەكردن و خۆ خافڵاندنێك ئاگات لێ نەماوە و دەبینی سارد بۆتەوە.. تەكنەلۆژیای دیجیتالی سەردەم بیری لەوەش كردتەوە، لەم دواییەدا كۆمپانیای Ember گڵاسێكی بەرهەم هێناوە كە دەتوانێ بۆ ماوەیەكی زۆر گەرمی قاوە یان چایەكە وەك خۆی بهێڵتەوە.. نەك هەر ئەوە بەڵكو دەكرێت بەهۆی پرۆگرامێك كە لەسەر مۆبایلەكەتە گەرمایی خواردنەوەكە رێك بخەی و لەسەر ژمارەیەكی تایبەتی دابنێی كە خواردەمەنییەكە لەوە زیاتر نە گەرم بێت نە سارد بێت و بۆ ماوەی دوو كاتژمێر وەك خۆی بمێنتەوە.
Top