بە مۆبایل جگەرە داگیرسێنە!
ئەگەر رۆژێك بێت بڵێن بە مۆبایل دەكرێت جگەرە داگیرسینی و سەری شوشەی بیبسی بكەیەوە، یان زۆر كاری دیكەش سەرت سوڕنەمێنێ، تەكنەلۆژیە و پێش دەكەوێت.. كۆمپانیای ZVE كە چالاكییەكانی لە بواری كەڤەری مۆبایل و پاوەر بانكدا چڕ كردۆتەوە، لەم ماوەیەدا كەڤەرێكی بۆ ئایفۆن 6 دروست كردووە كە چەندین ئەرك ئەنجام دەدات، وەك دژە تەزووی كارەبایە، دەتوانی بەهۆیەوە جگەرە دابگیرسێنی، سەری شوشە بكەیەوە، مۆبایلەكەت وەك كامێرای پیشەیی دابنێی، بیكەی بە كامێرای گەڕۆك و تاد...
