مۆبایل و تەبلێت دەبێت چۆن شەحن بكرێنەوە!

مۆبایل و تەبلێت دەبێت چۆن شەحن بكرێنەوە!
مۆبایل و تەبلێت دەبێت چۆن شەحن بكرێنەوە!
 یەكێك لە گرفتەكانی مۆبایل و تەبلێت لەم سەردەمەدا وزەیە كە لە رێگای باترییەوە ئەنجام دەدرێت، زۆر لەبەكارهێنەران 4 ساڵ دەبێت یەك مۆبایلیان پێیە و گلەیی ئەوە دەكەن كە ئێستا وەك جاران شەحن نابێتەوە، نازانن كە باتری تەمەنێكی دیاریكراوی هەیە، دوای ئەو تەمەنەی وەك جاران نامێنێ و ئیدی رۆژێك دێت بە تەواوی دەمرێت، چۆن سەردەمی خۆی باتری لایت یان رادیۆ كۆتایی دەهات، هی ئەوانیش ئاوایە. لێرەدا چەند خاڵێك پێشنیار دەكەین بۆ چۆنییەتی شەحن كردنەوە و راگرتنی باتری لاپتۆپ و مۆبایل.
 یەكەم: هەمیشە هەوڵ بدە باتری مۆبایل یان تەبلێت لە كەشوهەوایەكی لەباردا رابگری، چۆن خۆراك بە كەش و هەوای گەرم تێكدەچێ و بە كەشوهەوای سارد باشتر دەمێنێتەوە، باتریش هەروایە..
 دووەم: زۆر كەس وا بیردەكاتەوە كە دەبێت باتری حەتمەن 100% شەحن بێتەوە، بەڵام ئەوە هەڵەیە، لە سەرووی 50% بێت بەسە، بەڵام ئەوەی لێیگەڕێی هەتا پڕ پڕ دەبێتەوە ئەمە هەڵەیە و نابێت ئیزن بدەی لە 20%كەمتری تێدابێت.
 سێیەم: مۆبایل یان تەبلێت نابێت لە شەو هەتا بەیانی لە شەحن دابێت، چونكە كە بەتەواوی پڕ بوویەوە، تووشی گرفت دەبێت. هەرچەندە هەندێك مۆبایل هەن كە ئەگەر پڕبوونەوە خۆیان شەحنەكە رادەگرن.
 چوارەم: هەوڵبدەن لە شەحنكەرەوەی تایبەت بەخۆی سوود وەربگرن، هەرچەندە زۆر شەحنكەرەوە بۆیەكتر دەگونجێن، بەڵام هەمیشە هەوڵبدەن لە هی كۆمپانیای تایبەت بە مۆبایل یان تەبلێتەكە سوود وەربگرن.
 پێنجەم: ئەوەی كە دەڵێن لەكاتی شەحن بوونەوەدا نابێت كار بە مۆبایل یان تەبلێت بكرێت ئەمە بۆچوونێكی هەڵەیە، نەخێر دەتوانی لە شەحنیشدا بێت سەیری فیلمێكیش بە مۆبایل بكەی، هەروەك لاپتۆپ لە شەحنیشدایە كاریشی پێدەكرێت.
Top