هێدستی راستی و مەجازی پێویستی بە مۆبایل نییە

هێدستی راستی و مەجازی پێویستی بە مۆبایل نییە
هێدستی راستی و مەجازی پێویستی بە مۆبایل نییە
 
 (هێدست) hidest ی ئەو ئامێرەیە تەمەنی بۆ دوو ساڵ نابێێت، ئامێرێك كە سینەما و چێژوەرگرتن لە فیلمی سینەمایی بۆ تاكەكەس دروست دەكات، بەكارهێنەر كاتێك دەیكاتە چاوی وا هەست پێ دەكات لە سینەمایەكی گەورە دانیشتووە و شاشەیەكی 30 مەتری دەبینێ.. هێدستەكان زیاتر لە مۆبایل یا تەبلێت سوود وەردەگرن.. بەڵام هێدستی AuraVisor جیاوازە و پێویستی نە بە كۆمپیوتەرە نە بە مۆبایل، هەموو شتێكی لەناخی خۆیدایە.. پرۆسیسەرێكی چوار ناوەكی بە خێرایی 1,8 گێگاهێرتزی لەناودایە، داتاگەی ناوخۆی 16 گێگابایتە و زیاتریش دەكرێت. شاشەكەی 5 ئینجە لە جۆری OLED. سیستەمی ئەندرۆیدی هەیە دەتوانی ڤیدیۆ 360 پلەكانی یوتیوب وەك راستی ببینی. دیارە شوێنی كێبڵی HDMIشی هەیە و دەتوانێ بە مۆنیتۆری گەورەی كۆمپیوتەر، ئیكس بۆكس، پلەی ستەیشنی 4ی پەیوەند بدەی..
 
Top