ستێم لینك ئامێرێكی نوێی یاری ئەلكترۆنی

ستێم لینك ئامێرێكی نوێی یاری ئەلكترۆنی
ستێم لینك ئامێرێكی نوێی یاری ئەلكترۆنی
 
 
 پلەی ستەیشن، لاپتۆپی تایبەت بە گەیم، تەبلێت، ئێكس بۆكس.. تاد، ئەوانە بەشێكن لەو ئامێرانەی كە تایبەتن بە یاری كردنی ئەلكترۆنی، یاری ئەلكترۆنی چەند ساڵێكە جێگای خۆی كردتەوە، نە تەنیا لە ناو منداڵاندا بگرە لە زۆر وڵاتی جیهاندا بۆ نموونە كۆریای باشوور شوێن هەیە پیرەكانیش رووی تێدەكەن و یاری ئەلكترۆنی دەكەن.. رۆژ بە رۆژیش ئامێری نوێتر بۆ ئەم بوارە بەرهەم دێت، یەكێك لەو ئامێرە نوێیانە steam linkە، ئامێرەكە بە قەد هاردێكی دەرەكی دەبێت، ئەركی ستێم لینك ئەوەیە كە یاری لە سەر كۆمپیوتەوە بۆ سەر تەلەڤزیۆن یان هەر شاشەیەكی د یكە بگوازێتەوە. ئامێرەكە لە رێگای كێبڵی HDMI بە مۆبایل پەیوەند دەدرێت، پاشان دەسكی گەمەی بۆ دادەنرێت و دواتر ئەو كۆمپیوتەرەی كە گەیمی لەسەرە پێی دەناسێندرێ و ئیدی دوایی بە ئاسانی دەتوانی یارییەكان ئەنجام بدەی.
Top