پایسكل و جیهانی دیجیتالی
لەم دوو ساڵەی دواییدا، جیهانی پایسكل گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە، لەم فایلەدا چەندین جار باسی پایسكلی جۆراوجۆرمان كردووە كە لەم دوو ساڵەدا بەرهەم هاتوون. لەم ماوەیەدا ئامێرێكی بچووك بەناوی balight بەرهەم هاتووە كە لە تایەی پایسكل دەخرێت بەهۆی ئەو ئامێرە و پرۆگرامێك كە لەسەر مۆبایلە دەتوانی وێنەی رەنگاورەنگ و جوڵەداری سەر تایەكان بگۆڕی.. ئەم ئامێرە لە 376 گلۆپی بچووكی LED پێكهاتووە بەهۆی ئەو گلۆپانەوە دەتوانی زیاتر لە 160 ملیۆن رەنگ نیشان بدەی. جگە لەوەش ئامێری ناوبراو بە سیستەمی GPS بەستراوەتەوە و شوێنی پایسكیلەكە لەسەر نەخشەی جیهان نیشان دەدات و دەتوانی شوێنەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی كە تایبەت بۆ ئەو ئامێرە داندراوە لەگەڵ بەكارهێنەرانی دیكە پەیوەندی دامەزرێنی.
