مایكرۆ كۆمپیوتەرەكان
پێدەچێت سەردەمی كۆمپیوتەری سەرمێز و لاپتۆپیش بەسەر بچێت و ئیدی كۆمپیوتەری بەقەد پەنجەیەك شوێنیان بگرێتەوە. زۆر جار لەم فایلەدا كۆمپیوتەری زۆر بچوك و مایكرۆمان ناساندووە.. كۆمپیوتەری magicstickیش یەكێكە لەو كۆمپیوتەرە بچووكانە كە بەقەد فلاش میمۆرییەك دەبێت، بەڵام كارایی و تواناكەی بەقەد كۆمپیوتەرێكی زۆر بەهێزە، كۆمپیوتەرە بچووكە رامەكەی هەشت گێگابایتە! پرۆسیسەرەكەی چوار ناوەكییە، تەنانەت دەتوانێت ڤیدیۆی 4Kیش بڵاو بكاتەوە. ئەم كۆمپیوتەرە بچووكە ویندۆز10 و سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە و كۆمپیوتەرێكی تەواوە بە رێگای كێبڵی HDMI بەهەر شاشەیەك پەیوەند دەدرێت.
