هواوی mate S و چەندین تایبمەندی جیاواز
لە بازاڕەكانی كوردستان و تەنانەت جیهانیشدا كە باس لە تەكنەلۆژیا و كەلوپەلی چینی دەكرێ بەبێ كوالیتی سەیری دەكەن، بەڵام لە راستیدا هەموو چینیەك چینی نییە!! كۆمپانیای huawei كە كۆمپانیایەكی بەناوبانگی چینیە و لە كاروباری بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێدا چالاكییەكانی چڕ كردۆتەوە، لە نمایشێكی تایبەت لە هەولێر مۆبایلی جۆری mate S خستەڕوو. چونكە مۆبایلەكە دیزاین و ستایلێكی سەرنج راكێش و جوانی هەیە و یەكەمین مۆبایلی هۆشمەندە لە جیهاندا كە سیستەمی تەكنەلۆژی force thouch هەبێت، پێشووتر تەنیا ئەپل لە كاتژمێری سمارتدا بەكاری دەهێنا و بڕیاروایە لە ئەیفۆن حەوتیشدا بەكاری بێنێ، ئەم سیستەمە وا دەكات بە زەختی زۆر و كەم هەستیار بێت، بۆ نموونە ئەگەر زەختی كەمی لێبكەی گۆرانی دەنگ بڵاو دەكاتەوە، بەڵام گەر زۆرتر زەختی بۆ بێنی ڤیدیۆ بڵاو دەكاتەوە. شاشەی مۆبایلەكە 5.5 ئینجە و Full HDیە. پرۆسیسەری 4 ناوەكییە، خێرایی 2.2 گیگاهێرتزە. كامێرای پشتەوەی 13 میگاپیكسلە و كامێرای پێشەوەی 8 میگاپیسكلە، سێ مایكرۆفۆنی هەیە بۆ ئەوەی باشترین دەنگی هەبێ لەكاتی قسەكردن و تۆماركردندا، قەبارەی تەنكی 7.2 ملمە و كێشی 156 گرامە..
