كامێرایەك 16 لێنزی جیای هەیە
كامێراكان چ بچووك بن و چ مەزن، تەنیا یەك لێنزیان هەیە، بەڵام لێنزەكانیان قەوارەیان بچووك یان گەورەیە، هەرچەندە كامێرای دوو لێنزی و سێ لێنزیش بەرهەم هاتووە، كەچی لەم دواییەدا كامێرای جۆری light L16 ی بە 16 لینزی بە جیا بەرهەم هاتووە، كامێراكە زۆر وەك مۆبایلی nexus6 دەچێت، بارستاییەكەشی دوو قاتی مۆبایلی ناوبراوە.
كاتێك كە بە كامێراكە وێنە دەگری هەر 16 لێنزەكە پێكەوە كار دەكەن و مەودایەكی زۆر بە 16 لێنزكە دەبیندرێت، بەڵام هەموویان پێكەوە یەك وێنە دەگرن وێنەیەكی 52 مێگاپیكسل! كامێراكە سیستەمی وای-فای هەیە و دەكرێت بۆ مۆبایل یان تەبلێت بەڕێی بكەی. كامێراكە زۆمی ئیپتیكالی 35 ملمی هەیە و جگە لەوەش شاشەكەی 5 ئینجە.
