یادداشتە دیجیتالییەكان
هەموو شتێك بۆتە دیجیتالی، كتێب، قەڵەم، دەفتەر بە كورتی ژیانی ئەم سەردەمە دیجیتالییە! گەلێك قەڵەمی دیجیتالی بەرهەم هاتوون كە هەركامیان كار و ئەركی جیا ئەنجام دەدەن، هەیە ئەركی وەرگێڕان دەكات و هەیە كۆپییەك لە نووسینەكان هەڵدەگرێتەوە، بەڵام گشت ئەو قەڵەمانە پێویستیان بە كاغەزێكی تایبەت بەخۆیان هەیە كە كامێرای سەر نووكی قەڵەمەكە ئەركەكە ئەنجام دەدات. ئێستا پێنووسێك بەناوی wacom bamboo spark بەرهەم هاتووە كە نووسینی سەر كاغەزی ئاسایی و تەنانەت كاغەزی بچووكتر لە A5 یش دەكاتە دیجیتالی. بۆ گۆڕینی دەستخەتی ئاسایی بە فۆنتی دیحیتالی پێویستی بە پارچەیەكی تەنكە كە لە ژێر كاغەزەكە دادەنرێت و هەروەها ئەو لاپەڕەیەش كە لە ژێر كاغەزەكە دادەنرێت ئەویش هۆشمەندە و دەتوانێت سەد لاپەڕە لە خۆیدا خەزن بكات.
