سپیكەرێكی مەزن بە كاراییەكی زۆرەوە

سپیكەرێكی مەزن بە كاراییەكی زۆرەوە
سپیكەرێكی مەزن بە كاراییەكی زۆرەوە
سپیكەری جۆری beblab 90 یەكێكە لە بەهێزترین سپیكەرەكانی جیهان، شەپۆلی دەنگی 8200 واتە، واتە بۆمەلەرزەیەكە بۆخۆی! بڵندگۆ مەزنەكە نزیكەی 13 سمە و كێشی 137 كیلۆیە!! سپیكەرەكە لە 18 سپیكەری بچووك پێكهاتووە كە بە هەر چوار دەوریدا دەنگ بڵاودەكەنەوە..
سپیكەری beolab 90 تایبەتمەندییەكەی لەوەدایە كە بەپێی ژوورەكە دەنگ بڵاودەكاتەوە، تەنانەت بەپێی دانیشتوانی ژوورەكەش! جگە لەوەش ئەپلكەیشنێكی لەگەڵدایە كە دەخرێتە سەر مۆبایل یان تەبلێت و كۆمپیوتەر كە بەپێی ویستی خۆت دەتوانی دەنگ دەستكاری بكەی. بە هەر ئامێرێكیش وەك مۆبایل و تەبلێت دەبەسترێتەوە.
Top