پاوەر بانك تایبەت بە لاپتۆپ
پاوەربانك (power bank) ئەو باترییە شەحنانەن كە زۆر لەمێژ نییە لە جیهانی دیجیتالیدا پەیدا بوونە و بەهۆی ئەوانەوە دەكرێت لە كاتی پێویستدا مۆبایل یان تەبلێت شەحن بكەیەوە، پاوەربانكەكان هێزی ئەوەیان نییە كە لاپتۆپ شەحن بكەنەوە چونكە لاپتۆپ وزەی زۆری پێویستە، بەڵام لەم دواییەدا پاوەربانكی تایبەت بە لاپتۆپیش بەرهەم هاتووە، پاوەر بانكی جۆری Hyperjuice تایبەتە بە لاپتۆپ، دەتوانێت جگە لە لاپتۆپ مۆبایل و تەبلێتیش شەحن بكاتەوە، شوێنێكی تایبەتیشی هەیە بۆ شەحنكردنەوەی (مەك بووك)كانی تایبەت بە كۆمپانیای ئەپل.
