ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس پەردە لەسەر مۆبایلی G4 ی تایبەت لا دەدات

ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس پەردە لەسەر مۆبایلی G4 ی تایبەت لا دەدات
ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس پەردە لەسەر مۆبایلی G4 ی تایبەت لا دەدات
پێوەری نوێ جوانی و تایبەتمەندیی مۆبایلی زیرەك دەردەخات
هەولێر: تشرینی یەكەمی 2015: دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس بە فەرمی پەردەی لەسەر مۆبایلە زیرەكەكەی خۆی لادا كە پێی دەگوترێ G4. ئەمەش لەگەڵ ئەوە هات كە كۆمپانیاكە لە چەندین پایتەختەكان و شارەكانی جیهان وەك نیویۆرك و لەندەن و پاریس و سەنگافورە و ئیستانبووڵ و سیۆل هاوكات بڵاوی كردەوە. مۆبایلی G4 دوای مۆبایلی G3 هات كە سەرجەم پێشهاتەكانی بڕی لە رێگەی بەدەستهێنانی چەندین خەڵات و فرۆشتێكی بەرچاویش بە هەمان شێوە.
ئێڵ جی سووڕ بوو لەسەر شێوەی دیزاینی مۆبایلی G4 كە رێكی ئاستبەرز و تاقیكردنەوەی بینینی جوانی لەخۆ گرتووە، هەروەها ئیسراحەتی لە شێوازی بەكارهێنان، هەروەها كۆمپانیا كامێرایەكی بە كردنەوەی هاوێنە 1.8f نایاب لە جۆرەكەیدا، كە توانای پلەی رووناكی بە رێژەی 80% زیاترە لەوەی كە G3 پێشكەشی دەكرد، بۆیە بە شێوەیەك وێنە دەكێشێ هیچ جۆرێكی دیكەی مۆبایلی زیرەك ناتوانێت بیكێشێ، هەروەها كۆنترۆلكردنی دەستی و ئۆتۆماتیكی تێدایە.
دەربارەی ئەمە سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پەیوەندییەكا گواستراوەكان جۆن هوو چوو رای گەیاند" بە سەلیقەیەكی زۆرەوە كارمان بۆ ئەوە كردووە بەڵێنەكامان بۆ پەرەسەندنی داهێنانەكانمان بۆ دابینكردنی ژیانێكی باشتر، ئەویش لە رێگەی پێشكەشكردنی مۆبایبی زیرەك و سەردەمیانە و رێك كە تاقیكردنەوەی بەكارهێنەر پارسەنگ دەكات بۆ ئەوەی باشترین كێبڕكێ بكات. مۆبایلە نوێیەكەی ئێڵ جی چەندین تایبەتمەندیی لەخۆ گرتووە سەرەتا لە شێوەی دیزاینەوە و تێپەڕبوون بە كامێرا و شاشەكەی و كۆتاییهێنان بە رووكەشی بەكارهێنەر، كە وادەكات مۆبایلەكە بە شێوەیەكی جیاواز خۆی نیشان بدات.
بۆ پێشكەشكردنی مۆبایلی G4 بە شێوەیەكی ئیسراحەت و رێك، ئێڵ جی گرنگییەكی تایبەتی بە مادە بەكاهێنراوەكان بۆ دروستكردنی داوە هەروەها گرنگیدان بە رەنگ و كاریگەرییە جیاوازەكان لە ئەولەویاتی ئەو كۆمپانیایەدایە.بەشی دواوەی مۆبایلەكە لە چەرمی سرووشتی دروست كراوە و بەدەست بۆیە كراوە و شەش رەنگی دەولًەمەندی هەیە كە هاوڕێی ژینگەیە و هیچ مادەیەكی كیمیاوی تێدا بەكار نەهێندراوە، هەروەها ئێڵ جی جۆراوجۆرایی بەشی دواوی مۆبایلەكەی بە هەند وەرگرتووە و چەندین رەنگی هەیە لەوانە سپی و جەرگی و زێڕیی بریقەدار.
لە هەمان رێرەودا كامێرای ئێڵ جی لە مۆبایلی G4 بە چەندین شێوازی جیاواز دەتواندرێ وێنە بكێشێت كە وێنەگری پێشەگەر و وێنەگری سەرەتایی لە زۆر باری جیاوازدا وێنەی پێدەگرن. چاككردنی رەنگی شپی و جێبەجێكردنی ئامادەییەكانی ISO هەروەها خێرایی گرتنی وێنە بە پالًپشتیی RAW بە قەبارەی گەورە هەروەها پاڵپشتیی JPEGبۆ وێنە بە رەنگی كوالیتی بەرز بە بێ لە دەستدانی ناوەرۆكەكان.
لەگەڵ مەسجەكانی هەستپێكردنی رەنگەكان كە تایبەتمەندییەكی تاكە لە جۆرەكەیدا لەسەر ئاستی مۆبایلە زیرەكەكانی جیهان، كامێرای مۆبایلی G4 رەنگەكان چاك دەكات و ژیانەوەی بۆ دابین دەكات لە رێگەی خوێندنەوەی ئاستی رەنگەكان RGB لە رووناكیی دەوروبەر، هەروەها رووناكی تیشكی خوار سوور كە لەسەر تەنەكان پێچەوانە دەبێتەوە و رەنگە سپییەكانیش چارەسەر دەكات هەروەها فلاش كە وا دەكات وێنەكە نزیك بێت لە واقیع.
بۆ رۆیشتن لەگەڵ رێرەوی پێشكەوتنەكانی وێنەگرتن لە رێگەی مۆبایل، ئێڵ جی كامێرایەكی پێشەوەی بۆ وێنەگرتنی سێڵفی بە دیقەتی 8 مێگاپێكسڵ دابین كردووە و بە كۆمەڵێك تایبەتمەندی دەوڵەمەندی كردووە وەك تایبەتمەندیی هەستی وێنە Gesture Shot ی پێشكەوتوو كە وا دەكات وێنە كەسییەكان كارێكی زۆر ئاسان بێت تەنیا ناولەپی دەست دەكەیتەوە و لە بەرانبەر هاوێنەكەدا دایدەخەیت خۆی وێنەكە دەگرێ وێنەیەكی زۆر نایاب و دوور لە لەرزین لە هەموو بارودۆخێكدا بە رێژەی 4 شۆت لە هەر جارێكدا بە دووریی 2 چركە لە یەكتری.
شاشەی مۆبایلی G4 5.5 بۆصەیە بە پێی تەكنیكێكی نوێ بە ناوی IPS Quantum كە رەنگ بە دیقەتێكی 20% و رووناكی بە رێژەی 25% و گەشاوەیەك بە رێژەی 50% پێشكەش دەكات.
مۆبایلی G4 بە پاترییەك بە توانای 3000 میللی ئەمپێرە و قابیلی گۆڕانە و میمۆری بە قەبارەی 3 گێگابایت و رووبەری خەزنكردنی 23 گێگابایتە.
لە لای خۆیەوە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای كوالكۆمی نێودەوڵەتی دكتۆر پۆڵ جاكۆبس رای گەیاند: كۆمپانیاكەمان بە شەریكی ئێڵ جی هەردوو تواناكانی تەكنۆلۆژیمان تێكەڵ بە یەكتری كردووە لەگەڵ دەرچوونی چارەسەریی Snapdragon 808 كە زۆر لە تایبەتمەندییەكانی خستە سەر G4 و كردی بە تەلەفۆنێكی نموونەیی لە رووی تەكنیكەوە.
جێی باسە كێشی مۆبایلی G4 155 گرامە و دوورییەكانی 148.9 x67.1x6.3 یە و لەسەر سیستەمی ئەندرۆید 5.1 بە Lollipop كار دەكات.
خەلیل سلێمان
Top