مۆبایلێك لە شێوەی رۆبۆت

مۆبایلێك لە شێوەی رۆبۆت
مۆبایلێك لە شێوەی رۆبۆت

كۆمپانیای شارپی ژاپۆنی لەم ماوەیەدا مۆبایلێكی هۆشمەندی زۆر سەیروسەمەرە و سەرنج راكێشی بەرهەم هێنا، مۆبایلەكە كە بە Robohon ناسراوە، لەشێوەی رۆبۆتە، جگە لەوەی كە وەك مۆبایلێكی هۆشمەند ئەركەكانی ئەنجام دەدات، دەتوانێ بە رێگاشدا بڕوات و دابنیشێت و تەنانەت جۆڵە بە ویستی بەكارهێنەر ئەنجام بدات.
مۆبایلەكە نزیكەی 20 سەنتیمەترە و كێشەكەشی 390 گرامە، ئەم تایبەتمەندییە بۆ مۆبایلێك ناگونجێت بۆیە زیاتر لەسەر مێز دادەنرێت.. شاشەكەی 2 ئینجە و لە پشتەوەی كامێرایەك هەیە لەگەڵ پرۆژكتۆرێك بۆ نیشاندانی فیلم و وێنەكان هەیە. لە خێراترین سیستەمی ئینتەرنێت سوود وەردەگرێ و جگە لەوەش زانیارییەكان لەخۆیدا رادەگرێ و ئەوكاتەی بەكارهێنەرەكەی لەلای نییە دواتر پێی رادەگەیەنێ كە چ كەسێك پەیوەندی پێوەكردووە و چەند كورتەپەیامی بۆ هاتووە. كامێراكەشی هۆشمەندە بە دیتنی رووخسار یان بیستنی دەنگی بەكارهێنەرانی وێنە دەگرێ.
Top