ئامێرێكی بچووكی هەمە كارە

ئامێرێكی بچووكی هەمە كارە
ئامێرێكی بچووكی هەمە كارە
زۆربەتان (چەقۆی سویسری)تان دیوە، ئەم چەقۆیەی كە چەندین كار ئەنجام دەدا، دەرنافیز، كەوچك، چەتاڵ،...تادی پێوە لكاوە... لە سەردەمی دیجیتالیشدا ئامێر هەیە كە چەندین ئەرك ئەنجام دەدات بۆ نموونە ئامێری powerclip كە وەك مەداڵیایەك بە سویچ هەڵدەواسرێ، لەكاتی بزربونی سویچدا شوێنەكەی بە مۆبایل نیشان دەدات. ئەركی مەدالیاكە هەر ئەوەندە نییە بگرە، فلاش میمۆرییە دەكرێ زانیاری و داتای تێدا خەزن بكرێت، گەر مۆبایلتان بزر بوو بەداگرتنی دوگمەیەك مۆبایلەكە دەست دەكات بە زەنگ لێدان، پاوەر بانكە و دەتوانرێت لەكاتی پێویستدا مۆبایلەكەی پێ شەحن بكرێتەوە. ئەگەر سویچەكەت لێكەوت دەستبەجێ رادەگەیەنێ، جگە لە هەمووی ئەوانە چرا لایتیشیە.
Top