Huawei Mate S بە چەندین تایبەتمەندییەك دەكەوێتە بازاڕ
كۆمپانیای هواوی مۆبایلێكی سمارتی نوێی لە جۆری Huawei Mate S خستە بازاڕەوە بە دیزاینێكی نموونەیی جوان كە بە جێگرەوەی نموونەیی مۆبایلی Ascend Mate7 و یەكێك لە باشترین بەرهەمەكانی هواوی دادەنرێت.
رووبەری شاشەكەی 5.5 ئینج و Full HD یە هەروەها تەكنۆلۆژیای Force Touch ی نوێی هەیە كە هەستیاری شاشەكە زۆر بەرز دەكات بە جۆرێك دەتوانێت جیاوازی بكات لە نێوان فشاری زۆر و فشاری كەم و بەپێی توندی فشارەكە كاردانەوەی دەبێت .
هەروەها Huawei Mate S بە سیستمیKirin 935 كار دەكات كە لە بەرهەمهێنانی هواویە و بریتییە لە سیستمێك كە 4 ناوكی هەیە بە لەرەلەری 2.2 گێگا هێرتز و میمۆرییەك بە قەبارەی 3 گێگا بایت و وزەی باترییەكەی 2700 میللی ئەمپێرە، كامیرای دواوەی (13) مێگا پیكسلە كە پەیوەنددراوە بە تەكنۆلۆژیای OIS بۆ رێگە گرتن لە تەشویش لە كاتی وێنەگرتن و فلاشی دووانەی LED كامیرای پێشەوەشی 8 مێگا پیكسلە و فلاشی جۆری LED .
یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكان ئەوەیە كە خۆی رەنگەكان رێكدەخات لە كاتی وێنەگرتن و هاوسەنگ كردنی رەنگی سپی بە دەست، هەروەها سێ مایكرۆفۆنی هەیە بۆ ئەوەی لە بەرزترین ئاستدا دەنگ تۆمار بكات، ماوەتەوە بڵێین ئەم مۆبایلە هەمووی لە كانزا درووستكراوە و تەنكەیەكەی لە ناوەڕاستدا 7.2 ملیمەترە و لە لایەكانی كەمدەبێتەوە تا دەگاتە 2.6 تەنها ملیمەتر و كێشی 156 گرامە و ئێستا لە بازاڕەكانی كوردستان و عێراق هەیە .
