ئایا دەزانن سیستـەمی NAS چییە؟

ئایا دەزانن سیستـەمی NAS چییە؟
ئایا دەزانن سیستـەمی NAS چییە؟

ئەمڕۆ سەردەمی گەیاندن و بەخشین و كۆكردنەوەی زانیارییەكانە، سەیری دەوروبەر بكەی چەندین ئامێر دەبینی كە زانیاری دەبەخشن و وەردەگرنن وەك كۆمپیوتەر، تەبلێت، مۆبایل.. هەمووی ئەو ئامێرانەی ناومان هێنان دەتوانن زانیارییەكان لەخۆیاندا رابگرن، بەڵام زۆر جێگای دڵنیایی نین، چونكە زانیارییەكان زیاتر دەبن و كەڵەكە دەبن.. باشترین رێگا بۆ ئەمە دانانی سیستەمی (NAS)ە. كە كورتكراوەی network attached storageە، لە سیستەمی ناوبراودا گشت ئامێرەكان پێكەوە بۆ نموونە لە شوێنێكدا كە چەندین كۆمپیوتەر هەبن پێكەوە دەبەسترێنەوە بەبێ هیچ وایەریەك یان تۆڕێك لەنێوانیاندا، تەنیا بە سیستەمی nas، كە پێكهاتوون لە ئامێرێك كە بەپێی كارایان قەبارەی جۆراوجۆریان هەیە. یەكێك لەو ئامێرانە ئامێری AS1004Tیە كە بۆ ماڵ و كۆمپانیای بچووك گونجاوە، لەو سیستەمەدا بە خێرایی یەك گیگاهێرتز زانیارییەكان دەگوازرێنەوە، دەتوانێت لە 4 هارددیسك واتە هەتا 32 ترابایت سوود وەربگری.
Top