مۆبایلێك بۆ وێنەگرتنی سێلفی
گرتنی وێنەی رووبەڕوو كە لەم دواییەدا پێیدەگوترێت وێنەی سێلفی پەرەی سەندووە، ئامێری تایبەتی وەك گۆچانی تایبەت و ریمۆت كۆنترۆڵی تایبەت بۆ گرتنی وێنەی سێلفی بەرهەم هاتووە، وێنەی سێلفی ئەوەیە كە خاوەنی مۆبایلەكە وێنەی خۆی بگرێت..
كۆمپانیای ئەلكاتێل یەكێك لە مۆبایلەكانی كە بەمدواییە بەناوی oneTouch flash2 بەرهەمی هێناوە، ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە رامەكەی 2 گیگابایتە، میمۆری ناوخۆی 16 گیگابایتە، ئەم تایبەتمەندییانەی زۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەكان هەیانە، بەڵام تایبەتمەندییەكی دیكە كە لە مۆبایلەكانی دیكە جیای دەكاتەوە وێنەگرتنی سێلفیە، چونكە لەسەر كامێرای پێشەوەشی كە 5 میگاپیكسلە فلاشی هەیە بە جوڵەی دەست فەرمانی وێنەگرتنی پێدەكرێت و لە تاریكی شەویشدا دەتوانی وێنەی سێلفی بگری. تایبەتمەندییەكانی دیكەی دوو سیم كارتە، لە تۆڕی خێرای ئینتەرنێت واتە LTE سوود وەردەرگرێ. كامێرای پشتەوەشی 13 میگاپیكسلە و فۆكۆسی ئۆتۆماتیكییە.
