یەكێك لە باشترین ماوسەكانی گەیم بناسن
لە پیشەسازی گەیمی دیجیتالیدا، گشت سەختە ئامرازەكان لە پێشكەوتنێكی خێرادان، مۆنیتۆر و مەزەلبۆرد و ماوس و كارتی گرافیكی دەبێ زۆر بەهێز بن.. بەتایبەتی ماوسی گەیم دەبێ وەك كۆمپیوتەرێكی بچووك وابێت. كۆمپانیای mad catz نوێترین ماوسی گەیمی خۆی بەناوی prox rat واتە (جورجە مشك) خستەڕوو، پێكهاتە و رووكەشی ماوسەكە لە كانزای (مینزیم)ە سیستەمی دژی عارەقە كردنی تێدایە. دەتوانرێت لەو ماوسەدا 9 پرۆفایل بۆ هەر گەیمێكی تایبەت تۆمار بكەی. بە شێوەیەكی گشتی بەكارهێنەر دەتوانێت هەتا 90 فەرمان تێیدا خەزن بكات. ماوسەكە پارچە پارچە دەكرێت و هەر پارچەی ئەگەر تێكچوو دەكرێت بە جیا بیگۆڕیت.
