سپیكەرێكی وەستاو لە هەوادا
سپیكەرێك واتە بڵندگۆ لەم دواییەدا گۆڕانكاری زۆری بەخۆیەوە دیوە، یەكێك لە سەرنج راكێشترین بڵندگۆكان، سپیكەری وەستاو واتە مۆڵەق لە هەوادایە، پێشووتریش نموونەی ئەم سپیكەرەمان باس كردووە، سپیكەری جۆری Vortex لە سیستەمی بلوتوس و سیستەمی NFC سوود وەردەگرێت و بەو ستاندە موگناتیسیەی هەیەتی دەتوانێ مۆبایل و تەبلێت شەحن بكاتەوە. وزەی موگناتیسی وای كردووە كە سپیكەرە شێوە گۆیەكە لە مەودایەكی كەم دوور لە پایەكە لە هەوادا بوەستێ. دەكرێت بەهۆی ئەو سپیكەرەوە هەشت كاتژمێر بەردەوام گوێ لە مۆسیقا بگری. لە خوارەوەی پایەكەدا چەند شوێنێكی USB و Micro USB هەیە.
