پرۆگرامێك بۆ رێكخــستنەوەی درایڤەكان
رێكخستنی درایڤەكانی كۆمپیوتەر، یەكێك لە ئەركە گرنگەكانی كۆمپیوتەرە، چونكە هاردوێرەكان واتە سەختە ئامرازەكان وەك، كیبیۆرد، سپیكەر، ماوس، مۆنیتۆر..تاد. كاتێك دەتوانین كارایی باشیان هەبێت كە بتوانن لەگەڵ سۆفت وێر واتە نەرمە ئامراز هاوئاهەنگ بن، ئەوە درایڤەرە كە دەتوانێت ئەم كارە ئەنجام بدات. كاتێك كە درایڤەكان ئەپدیت بكرێنەوە، سەختە ئامرازەكانیش دەتوانن باشتر كار بكەن. پرۆگرامی drivermax بۆ ئەم مەبەستە داندراوە، پرۆگرامەكە هەم ئەركی ئەپدیت و هەم ئەركی رێكخستنەوەی درایڤەكان ئەنجام دەدات بەشێوەیەی ئۆتۆماتیكی درایڤەكان دەناسێت. دواین ڤێرژێنیان لە سایتەكان وەردەگرێت.
