مۆنیتۆرێكی تایبەت و كاراییەكی زۆر
مۆنیتۆر لە راستیدا چاو و گوێی كۆمپیوتەرە، بەبێ مۆنیتۆر كۆمپیوتەر هیچ سوودێكی نابێ، مۆنیتۆر لەم دە ساڵەی دواییدا پێشكەوتنێكی گەورەی بەخۆیەوە دی، لە شاشە قورسەكانەوە بگرە كە لەكاتی سەیركردنیدا چاوەكانت ئازاری دەدیت، هەتا ئەو مۆنیتۆرانەی كە وەك پەڕی كاغەز تەنكن و هیچ كێشێكیان نییە. یەكێك لە مۆنیتۆرە سەركەوتووەكان شاشەی جۆری Benq XL2730Z كە 27 ئینجە و كوالیتیەكەی سەرۆی فول ئیچ دییە، ئەو دیمەنانەی كە لەو شاشەیەدا دەبیندرێن ئەوەندە روون وەك ئەوە وایە سەیرئاوێنەیەكی پاك بكەی. سیستەمی low blue light تێدایە كە بەهۆیەوە هیچ زیانێك لە كاتی سەیركردندا بە چاوەكانت ناگات. بەشێك لە تواناكانی ئەمانەن: شوێنێ دانانی كێبڵی HDMI شوێنی دانانی DVI-DL و هەروەها دانانی D-Sub و سێ شوێنی دانانی USB. لەگەڵ هەمووی ئەوانەشدا كۆنترۆڵی جۆری S لەگەڵدایە بە هۆی ئەو كۆنترۆڵەوە دەتوانرێت رێكخستنی و دەستكاری شاشەكە بكەی.
