ئامێرێك بۆ رێكخستنی وزەی كارەبا
ئێوە دەزانن كە وڵاتانی جیهان هەموویان لە ستاندارداد واتە شێوازێكی تایبەت بۆ ڤۆلتاژی كارەبا سوود وەرناگرن! لە هەندێك وڵاتدا ئەو جۆرە پلاكانەی كارەبا كە ئێمە لێرە سوودیان لێوەردەگرین كە سێ كونی سێ گۆشەیی شێوەیان هەیە نابیندرێت. ئەوانەی كە گەشت دەكەن یەكێك لە گرفتەكانیان كێشەی ئەو پلاكانەیە..بۆ نموونە لێرە شەحنكەرەوەیەكی دووسەریان هەیە بەڵام لەو وڵاتەی بۆی دەچن پلاكەكان سێ سەرن. یان پێچەوانە یان جۆرێكی ترن.. رێگای چارەی ئەمە سوود وەرگرتن لە ئامێری fospowerە ئەو ئامێرە ترمێناڵێكی جۆراوجۆرە پێكهاتووە لە هەموو سیستەمێكی كارەبایی، وەك كارەبای باتری، كارەبای سەرەكی. ئامێرەكە لەگەڵ شێوازی كارەبای 150 وڵاتی جیهان دەگونجێت، دوو شوێنی USB تێدایە كە دەتوانرێت بۆ گشت جۆرە مۆبایل و تەبلێتێك بگونجێت.
