تەكنەلۆژیای نوێ لە پەروەردەدا رۆڵی سلبی یان ئیجابی هەیە؟

تەكنەلۆژیای نوێ لە پەروەردەدا رۆڵی سلبی یان ئیجابی هەیە؟
تەكنەلۆژیای نوێ لە پەروەردەدا رۆڵی سلبی یان ئیجابی هەیە؟

سەردەمی ئێستا گۆڕاوە، تەنانەت لەگەڵ دە ساڵ لەمەوبەریش جیاوازی هەیە، قوتابی و خوێندكار تەنیا هەموو شتێكیان كتێب و دەفتەر و قەڵەم نییە، بەڵكو لە سەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا، لاپتۆپ و تەبلێت و مۆبایل...تاد لە خوێندن و پەروەردەدا سوودی لێ دەبیندرێت، بەڵام ئایا ئەم تەكنەلۆژیا نوێیە سوودی بە سیستەمی پەروەردەو خوێندن گەیاندووەو رۆڵی هەبووە لە باشتر خوێندنی قوتابیان یان لایەنی سلبی هەبووە؟
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن رێكخراوی پەرەپێدانی و هاوكاری ئابووری ئەوروپا ئەنجامدراوە دەریخستووە كە ئامرازە هۆشمەندەكان، یارمەتییەكی ئەوتۆ نادەن بە پەرەپێدانی سیستەمی خوێندن و گەشەكردنی ئاستی زانیاری خوێندكاران، رێكخراوی ناوبراو پێیوایە لەو سیستەمە پەروەردەییانەی كە زۆر لە كۆمپیوتەر سوود دەبیندرێ، ئاستی خوێندن و زانیاری قوتابیان دابەزیوە. “ئاندریاس شلایخەر” بەڕێوەبەری رێكخراوی ناوبراو دەڵێت تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی دیجیتالی هیوایەكی درۆینەیی لە سیستەمی خوێندن لە هەموو جیهاندا دروست كردووە. هەلومەرجی ئەو قوتابیانەی كە تەبلێت و كۆمپیوتەر زۆرتر سوود وەردەگرن خراپترە لەو قوتابیانەی كە كەمتر ئەوانە بەكار دێنن، بۆ نموونە سێ وڵاتی ئوسترالیا و سوئید و نیوزیلاند كە زۆرتر لە ئینتەرنێت سوود وەردەگرن دەردەكەوێت كە ئاستی خوێندن و پەروەردە لەوانەدا دابەزیوە، دابەزینەكەش بە روونی دیارە، خوێندكار لەبری ئەوەی خۆی ماندوو بكات پەنا بۆ ئینتەرنێت دەبات و وەڵامی پرسیارەكان لەوێ وەردەگرێت كە ئەمەش لە ریزی قۆپیە دێتە ژمار..
Top