سەرنجێك لەسەر پرۆژكتەری نوێی سۆنی
لە پیشانگای ساڵانەی ئامێرە دیجیتالییەكان (IFA)ی ئەمساڵدا، سۆنی چەندین ئامێری گرنگی خستەڕوو، یەكێك لەوانە دوو پرۆژكتەر بوون كە بە كوالیتی K4 فیلمەكان نمایش دەكەن. پرۆژكتەری جۆری VPL-VW520ES و VPL-VW320ES دوو داتاشۆیەكی سۆنین، یەكەم پرۆژكتەرن كە بە كوالیتی K4 فیلمەكان نمایش دەكەن. سۆنی گەرەنتی شەش هەزار كاتژمێر كاركردنی پرۆژكتەرەكانی دەدات. پرۆژكتەرەكان بۆ فیلمی سێ رەهەندیش دەگونجێن.
