ئامێرێك بۆ خەوێكی ئاسوودە
هەر ئەوەندە ماوە خەون و خەوەكانیشمان بە ئامێر بسپێرین و خەوی دیجیتالی ببینین. كۆمپانیای سامسۆنگ ئامێرێكی هۆشمەندی بەرهەم هێناوە كە بە sleepsense ناسراوە، ئامێرێك كە كارێك دەكات بە ئاسوودەیی خەومان لێبكەوێت.
لەراستیدا ئامێرێكە بۆ چاودێری چوونییەتی خەولێكەوتنی بەكارهێنەرەكەیەتی، بەڵام دەكرێت زۆر سودی دیكەشی لێببیندرێ، هەركاتێك بەكارهێنەر بیەوێت زۆر بە ئارامی لە خەوی هەڵدەستێنێ، ئەگەر هەستی بەوەی كرد كە بەكارهێنەرەكەی بە تەواوی خەوی لێكەوتووە، تەلەڤزیۆن دەكوژێنێتەوە، سپیلت لەسەر ژمارەیەك دادەنێت كە بەكارهێنەرەكەی تووشی كێشەی تەندروستی نەبێت، یان دەتوانی لە دوورەوە چاودێری خەوی كەسێكی دیكە بی، بۆ نموونە بەساڵداچوو یا پەككەوتەیەك كە لە شوێنێك خەوتووە ئاگاداری چۆنییەتی نووستنەكەی بی.
