لێنزێكی بچووك بۆ فیلم هەڵگرتنەوە بە كوالیتیەكی زۆر بەرز
سیستمی فیلم بڵاوكردن و فیلم هەڵگرتنەوە لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەرداهاتووە، ئیدی وای لێهاتووە HD و full HD بوونە ئەرشیف و مێژوو.. ئێستا سیستەمی K2 و K4 هاتۆتە گۆڕێ، هەرچەندە ئەو تەلەڤزیۆنانەی كە سیستەمی ناوبراویان هەیە لە بازاڕدا كەمن، بەڵام رۆژێك دێت گشتگیر دەبن..
سیستەمی K4 بە زمانی بازاڕی وەك ئەوە وایە دیمەنێك لە پێشت شوویەكی روون ببینی، جوانتر لە ئاوێنە... كامێرای فیلم هەڵگرتنەوەی K4 هەن، بەڵام چۆن دەكرێت هەر بەو كامێرا ئاساییانە فیلم هەڵبگریەوە، كۆمپانیای كانۆن بۆ ئەم مەبەستە لێنزێكی بچووكی بۆ كوالیتی K4 بەرهەم هێناوە. شایانی ئاماژ پێدانە ئەم جۆرە لێنزانە زیاتر بۆ كامێرا پیشەییەكان دەگونجێن، بە بەرهەم هێنانی ئەم لێنز (عەدەسە)یە گۆڕانكارییەكی جیدی لە جیهانی گرتن و بڵاوكردنەوەی فیلمدا روو دەدا.
