جانتایەكی دیجیتالی تایبەتمەندییەكی گرنگ

جانتایەكی دیجیتالی تایبەتمەندییەكی گرنگ
جانتایەكی دیجیتالی تایبەتمەندییەكی گرنگ
لەسەردەمی دیجیتالیدا جانتای سەفەر هەر ئەوە نییە كە كەلوپەلەكانی تێبخەی و بە پشتی دابدەی و گەشت بكەی، هەموو شتێك بەرەو دیجیتالی رۆیشتووە دەكرێ جانتای دیجیتالیش زۆر ئەرك ئەنجام بدات.
جانتای دیجیتالی ibackpack كە تایبەتە بە جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەم، ئەم تایبەتمەند گرنگانەی هەن: دوو باتری گەورەی تێدایە كە بەشی شەحنكردنەوەی شەش ئایپاد دەكات.. لەوەش گرنگتر مۆدێمێكی تۆڕی مۆبایل (G4, G3)ی تێدایە بۆ ئینتەرنێت بەخشین بە ئامێرەكان. جگە لەوەش سپیكەرێكی بلوتوسی تێدایە لەكاتی پێویستدا دەتوانی گوێ لە گۆرانی و مۆسیقا بگری و پەیوەندیان بدەی بە ئامێرەكانی دیكەوە. سیستەمی رێگا دۆزینەوە GPS ی تێدایە كە هەركاتێك جانتاكە بزر بوو شوێنەكەی بە مۆبایل رادەگەیەنێ..
Top