مۆبایلەكان لە شەویشدا ناحەسێنەوە
مۆبایل هەر ئەوە نییە كە پەیوەندییەكان وەربگری و پەیامەكانی پێ بەڕێ بكەی و بخوێنیەوە، بەڵكو زۆر ئەركی دیكە بە مۆبایل سپێردراون، وەك زەنگی هۆشیاركردنەوە، نووسینی یادداشتی رۆژانە... مۆبایل تەنیا لە شەودا هەندێك دەحەسێتەوە، بەڵام داهێنەرانی تەكنەلۆژیای نوێ نیازیان هەیە لە شەویشدا مۆبایل بێكار نەبێت. ئامێری dramMe كە ئەپلكەیشنێكی تایبەتیشی لەگەڵ دایە بۆ ئەو مەبەستەیە كە ئەوەی مەبەستتە كاتی نووستن و ئەو كاتەی گلۆپ دەكوژێتەوە لە میچی (سەقف) خانوو نیشان بدات. ئەم ئامێرە لەلایەن Yvonne joh بەرهەم هاتووە، بەبێ باتری و بەبێ هیچ وزەیەك كار دەكات. هەر ئەوەندە بەسە ئامێرەكە لەسەر شاشەی مۆبایلە هۆشمەندەكان دابنێی، ئەو زانیارییەی مەبەستتە لە بن میچ نیشان دەدات. جگە لەوەی كە كات نیشان دەدات، چۆنییەتی كەش هەواش نیشان دەدات یان دەتوانی دەقێك كە مەبەستتە نیشان بدات، جگە لەوەش ئاگادارت دەكاتەوە لەو ئیمێل و پەیامانەی كە نەخوێندراونەتەوە.
