گرنگی رۆتێر لە جیهانی ئینتەرنێتدا
بەدوای پەرەسەندن و گشتگیر بوونی ئینتەرنێت ئامێرێكی نوێ هاتە ناو ئامێرە دیجیتالییەكان كە بە رۆتێر ناسراوە، رۆتێر ئەركی ئەوەیە كە یەك سەرچاوەی ئینتەرنێت دابەش بكات بە سەر چەندین ئامێردا تا هەموویان پێكەوە سوودی لێ ببینین. رۆتێرەكان توانای و كاركردنیان جیاوازن، یەكێك لە رۆتێرە سەركەوتووەكان هی كۆمپانیای ئاسۆسە كە بە رۆتێری جۆری RT-AC5300U ناسراوە، رۆتێری ناوبراو شەپۆلەكانی زۆر بەهێزن و خاوەنی هەشت ئەنتینی دوو باندەن بەهۆیەوە گشت شەپۆلە وای –فایەكانی دەوروبەر دەگرێتەوە. كۆمپانیای ئاسۆس رایدەگەیەنێت كە خێرایی رۆتێرەكە یەك گێگابایت لە چركەیەكدا.
